رەتى دەکەنەوە
پێنجوێن؛ دژى پڕۆژەى رووناکى گردبوونەوە
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
لە پێنجوێن گردبوونەوەى دژى بەستى پێوەرى زیرەک دەستیپێکرد و پڕۆژەى رووناکى رەت دەکەنەوە.
پێنجوێن کارەباى 24 کاتژمێرى هەیە، تیمەکانى پڕۆژەى رووناکى دەیانەوێت پێوەرى زیرەک ببەستن و قەزاکە بخەنە ناو چوارچێوەى پڕۆژەى رووناکى، بەڵام دانیشتوانەکەى ناڕازین و دەڵێن: یان دەبێت پارەکەمان بۆ کەمبکەنەوە یان رێگە نادەین تیمەکان پێوەرى زیرەک ببەستن.
ئەوە یەکەمجار نییە پێنجوێنییەکان دژى پڕۆژەى رووناکى ناڕەزایەتى دەردەبڕن، رۆژى 4.8.2026 یش، ناڕەزایەتیان دەربڕى و بڕیاریاندا بە راگرتنى کارەکانى فراوانکردنى پڕۆژەى رووناکى لە قەزاى پێنجوێن و دەوورووبەرى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح