لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبوونەتەوە

حوسییەکان بەڵێنی هێرنەشکردنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان دەدەن

ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی رۆیتەر بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، زانیاریی نوێی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و حوسییەکانی یەمەن لە سەڵتەنەی عومان بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و نوێنەرانی حوسییەکان لە عومان ئەنجام دراوە.

لایەنی ئەمریکی لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن دبلۆماتانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عومانەوە نوێنەرایەتی کراوە، لە بەرامبەریشدا بەرپرسێکی باڵای حوسییەکان کە لە مەسقەت نیشتەجێیە، بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە.

سەرچاوەکەی رۆیتەر ئاشکرای کردووە کە حوسییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بە دبلۆماتە ئەمریکییەکانیان راگەیاندووە هیچ نییەتێکیان نییە هێرش بکەنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان و پابەندن بە راگرتنی شەڕەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای چەند رۆژێک لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک هات، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاندبوو کە حوسییەکان پەیوەندییان بە واشنتنەوە کردووە و داوایان کردووە ئەمریکا دەست لە ململانێکانی یەمەن وەربدات.