هەواڵەکان
مادەیەکی ژهراوی مەترسیدار بڵاوکراوەتەوە و بەنزینخانەی تایبەت بە ژنانیش کرایەوە
ژووری هەواڵ
لە سنوری گوندی دەق لە ناحیەی زەڕایەنی سەربە قەزای شارەزوور مادەیەکی ژەهراوی مەترسیدار لەناو زەوی کشتوکاڵی جوتیاران بڵاوکراوەتەوە کە زیانی بۆ ئاژەڵ و مرۆڤەکانیش هەیە.
جادەی قەیوان لە سلێمانی وێرانە و هەر بەناو قیرە، سەیارە بەسەر خۆڵەکەدا بڕوا زۆر سەلامەتترە.
ساڵانێک پێش ئێستا ئەوە سەیارەی دەهاژوو تەنیا پیاوان بوون ئێستا ژنانیش بە رێژەیەکی زۆر بە ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان دەبینرێت و ئێ ئەوانیش مافی خۆیانە بەنزینی 750 دیناری وەرگرن، بۆیە ئێستا لە سلێمانی بەنزینخانەیەک دیاری کراوە بۆ ژنان و ئەو کچ و ژنانەی سەیارەیان پێیە، دەتوانن لەو بەنزینخانەیە بەنزینی 750 دیناری وەربگرن.
دانیشوویەکی کەرکوک لەپاڵ چایخانە بچووکەکەیدا گەنجیەکەکی گەورەی لە ئامێر و کاسێتە سینەماییە قەدیمیەکان پاراستووە، سەرەڕای دەورانی چەرخ و هاتنی ئامێری نوێ، بەڵام ئەو گەوهرانە هێشتا چێژی خۆیان لەدەست نەداوە.