چوار ساڵە ژن و مێردێک لە ماڵەکەیاندا کولێرەی گەرم دەدەنە رۆژووانان
964+
مەجید بتوێنی – راپەڕین
بە تەمەنێکی زۆرەوە یەک پیشەیان هەڵبژاردووە، مام عەلی شەوانی رەمەزان تەندووری لە قوڕ دروستکراو بە دار گەرم دەکات و ئامینە خانیش کولێرەی پێوەدەدات.
خێزانەکەی عەلی حسێن بە یەک تیم تەندووری دارینی لادێ لە گەڕەکی دابان لە قەزای حاجیاوای ئیدارەی راپەڕین بەڕێوە دەبەن.
ئەوان لە کاتژمێر 10ی شەو کولێرە بە تەندوورەوە دەدەن تاوەکو نیو کاژمێر پێش پارشێوو هاوڵاتیان کولێرەی گەرمی ئەوان دەبەنەوە سەر سفرەی پارشێوو.
ئامینە رەسوڵ و عەلی حسێن هاوژینی یەکترن، ماوەی چوار ساڵە لە ماڵەکەی خۆیاندا کولێرەخانەیەکیان بەشێوەی کۆن دروستکردووە و لە شەوانی رەمەزان بەرناکەوێت.
کولێرەی بەڕۆن و کولێرە بەکونجی و کولێرەی زەردی بە زەعفەران بۆ مشتەرییەکانیان دروستدەکەن.