زیادەیە و فڕێ دراوە
“ئالیک لە گەنمە بە پیتەکەی شارەزوور گرانترە”
964+
بروا مەجید – سەیدسادق
پارساڵ تۆنێک گەنم بە ملیۆنێک دینار کڕدراوە، ئەمساڵ هەر ئەوگەنمە چوار تۆن ئنجا ملیۆنێک دینار ئەکات، ئەمە جوتیارانی سەیدسادق و شارەزووری نیگەران کردووە.
بەتایبەت ئەوانەی رووبەرێکی زۆر گەنمیان چاندووە لە جۆری نمرە یەکە.
یەکێک لەو جوتیارانە دەڵێ، ئەوە گاڵتەکردنە بە چینی جوتیار و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێ، کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکە بەرەو لەناوچوون دەچێت.
ئەو گەنمەی زیادەیەی هەیانە، نە سایلۆ لێیان وەردەگرێ نە کڕیاری هەیە، زۆرینەی جوتیاران لەسەر زەوییەکی رووت فڕێیان داوە و کەس لێی ناپرسێ، یەکێک لەو جوتیارانەی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، دەڵێت، ئالیکی ئاژەڵ لە گەنمەکەی ئەوان گرانترە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا