پەروەردەی شارباژێڕ
عەلادین و تەختەڕەش لە پۆلدا یادگاری جیلی ئاڵتونی
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کەس وەک جیلی ئاڵتونی لەو هەستە تێناگات کاتێک دەچیتە پەروەردەی شارباژێر پۆلێک دروست کراوەتەوە لەسە شێوەی ساڵانی هەشتا و نەوەدەکان و تەختەڕەش و عەلادین و رەحلەی کۆن دانراوە.
لەتیف حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بە 964ـی وت، هەموو ستافەکەیان هەستاون بەو کارە ولەبەر ئەوەی پەروەردە تەنیا ئیشی راییکردنی مامەڵە نییە بەڵکو ویستوویانە سیمایەکی وا بنەخشێنن کە یادگارییە کۆنەکان بە زیندووی بهێڵنەوە.
دەشڵێت، تەنانەت رەحلەکانی ئەم پۆلە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان و جگە لەوەش گەلەرییەکیان کردووەتەوە کە پێداویستیەکۆنەکانی خوێندن و قوتابخانەیان تیادا پاراستووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی