کورت و پوخت لە کوردستانەوە تا عێراق و جیهان ئاگاداری رووداوەکان بن

964+

پەری ساڵح

بەهیوای پشوویەکی باش و خەوێکی قوڵتان کردبێت، هیچتان لە کیس نەچووە کورت و پوخت لە کوردستانەوە تا عێراق و جیهان ئاگاداری رووداوەکان بن

📌یانەى هەولێر، لە ناو یاریگا و جەمارەرى خۆى، تووشى یەکەم دۆرانى ئەم وەرزەى خولى ئەستێرەکانى عێراق بوو و بە ئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، بە گەرمە دۆڕا

📌سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە هەوڵەکانی عێراق دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خام لە 4.8 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

📌عەلی زەیدی لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبوویەوە، پاشان شەش یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە کۆشکی ئیلیزێ واژۆ کرد، رێککەوتنەکان لە بوارەکانی بەرگریی ئاسمانی، ژیری دەستکرد، پڕچەککردنی سوپا، وزە و غاز، فڕۆکەوانیی مەدەنی، و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان بوون

📌جارێکی دیکە پرسی جیابوونەوە و سەربەخۆیی، مێشکى هەر سێ هەرێمی (سکۆتلەندا، وێڵز و ئێرلەندای باکوور)ـى ئاڵۆز کردووە و حکومەتى لەندەنیش ریفراندۆم وەک شتێکى قەدەغەکراو دەیبینێت، لەم لینکەوە بینەری زانیارییەکان بن
https://www.facebook.com/share/v/1HmZb2rjm8/

📌دوو رۆژە خۆپیشاندان بەشێک لە شارەکانى سووریاى گرتووەتەوە و دژى گرانى نرخى بەنزین و سووتەمەنى رژاونەتە سەر شەقامەکان شەوی رابردووش بەهەمانشێوە لە شارۆچکەى ئەعزازى سەر بە حەلەب، بە زەبرى هێز خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێکرا.

📌ترەمپ: ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە بە خێرایی رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا ئەنجام بدات و من بڕیار لەوە دەدەم کە ئەمریکا رێککەوتنەکە دەکات یان نا.

📌میدیا ئێرانییەکان: بە ئامانجگرتنی دوو بەلەمی راوەماسیی ئێرانی بە درۆن لە باشووری ئێران و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەک راوچی راگەیاند.

📌شەوی رابردوو میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر رووبەڕووی تەقینەوە بووەتەوە و ئاگری گرتووە بەهۆی مینەوە لە گەروو هورمز، بەدوایدا سوپای ئەمریکا راگەیەندراوەکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی رەتکردەوە و وتیشی، ئەوەی باسی دەکات هی ئێستا نییە و مانگێک پێش ئێستا بە موشەک کراوەتە ئامانج و هێشتا لە کەناراوەکاندا ماوەتەوە.

📌وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای پەیوەندیدار بە ئێران بەسەر بانکێکی رووسیدا دەسەپێنێت.

📌رۆیتەرز دەڵێت، دەنگی تەقینەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بیستراوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیاش بەئامانجگرتنی دوو کەشتی لە دەریای رەش رادەگەیەنێت.

📌سعودییە: بەهۆی هێرشی حو*سییە*کانەوە بۆ ناوچەکانی سعودیە 13 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و حەوت ماڵ و دوو ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.

📌کەناڵی 12ـی ئیسرائیل: پلانی ناوچە ئەزموونییەکان لە داماڵینی چەکی حز*بو*ڵڵا شکستی هێنا بەهۆی کەمتەرخەمیی سوپای لوبنانەوە، پێشبینی دەکەین سوپای لوبنان لە بەرزترین ئاستدا هەماهەنگیان لەگەڵدا بکات.

📌سەرۆکی لیتوانیا: فڕۆکە جەنگییەکانی “ناتۆ” درۆنێکیان لەسەر ئاسمانی لیتوانیا خستووەتە خوارەوە.

📌دادگای باڵای ئەمریکا داواکاریی ئیدارەی ترەمپ بۆ سنووردارکردنی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە رەتدەکاتەوە