شەوی رابردوو چی روویدا؟
پوختەی دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان
پەری ساڵح
تەنیا چەند خولەکێک خوێندنەوەیە، پوختەی دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان:
📌شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوى، کەسایەتیی ئایینیی ناسراوی کورد لەبارەى رووداوەکانى رۆژئاواى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و وتی: خوێنی کورد دەبێت پارێزراو بێت، نابێت کەرامەتیان پێشێل بکرێت، مافەکانیشیان جێگەی مامەڵە و دانوستان پێوەکردن نییە.
📌شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوى، پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەو مانایە نایەت کە لە ئاست ستەمدا بێدەنگ بین، هەروەها رەتکردنەوەی ئاژاوە و فیتنە بەو مانایە نایەت کە دەستبەرداری مافەکانمان ببین
📌مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سوریا سەردانی بریندارانی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێی زیندانیانی کۆبانێی کرد لە نەخۆشخانە، ئەوەش دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەکان.
📌لە نێوان سەرگەڕان و حەویجە چەکدارانی د.اعـ*ـش پەلاماری سوپای عێراقیان داوە و كامێرایەكی حەراری سوپای عێراقیان تێكشكاندووە و دوای رووبەڕووبوونەوە چەكدارەكان هەڵاتوون.
📌دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند؛ دوای رووبەڕووبوونەوەی چەند چەکدارێک لە ناوچەی خورماڵ، ئەمیرێکی شەرعی داع*ش دەستگیر کرا، لە ماوەی 96 کاتژمێری رابردووشدا توانراوە دوو مەفرەزە و ژمارەیەک ئەندامی نهێنی ئەو گروپە دەستگیر بكرێن کە کۆی گشتییان 22 کەسە و سەرجەمیان کوردن.
📌میدیای ئێران دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری دورگەی قەشم، هێرش کراوەتەسەر کەشتییەکی ئێرانی، کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
📌عێراق دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی شلامجە لەگەڵ ئێران لە رۆژی دووشەممە رادەگەیەنێت.
📌شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق: رێگەدان بە چوونەژوورەوەی گەشتیاران لە هەردوو دەروازەی سنووریی شەیب و شلامجە لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە.
📌وەزیری دەرەوەی عێراق: لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەم تاوتوێی ئەو هێرشەم کرد کە کرایە سەر سعودیە، هەروەها کاری لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەشمان تاوتوێ کرد.
📌سەرۆک وەزیرانی عێراق: رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی ئەوانی تر یان ببێتە شوێنی دەستپێکردنی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
📌سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق جەخت دەکاتەوە کە گۆڕینی هەندێک لە فەرماندە ئەمنییەکان پەیامێکە بەوەی عێراق کەمتەرخەمی ناکات و رێگە بە هیچ دەستدرێژییەک نادات.
📌سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق دەستبەسەرداگرتنی سەکۆیەکی هاویشتنی موشەکی پشتڕاستکردەوە.
📌وەزیری دەرەوەی عێراق: جەخت دەکەینەوە کە چارەسەرکردنی دۆخی یەمەن دەبێت لە رێگەی دیالۆگ، دانوستاندن و هێورکردنەوەی گرژییەکانەوە بێت.
📌سەرچاوەکانی یەمەن: لە هێرشێکی حوسییە*کاندا بۆ سەر ناوچەی کەناراوی “رَأس العارَة” لە پارێزگای لحج، چەندین کوژراو و بریندار لە هێزە حکومییەکان هەیە.
📌سەرچاوەکانی یەمەن: فڕۆکە جەنگییەکان نزیکەی 20 هێرشی ئاسایشیان کردووەتە سەر بنکە، کۆبوونەوە و سەربازگەکانی حو*سییە*کان لە پارێزگای بەیدا لە ناوەڕاستی یەمەن.
📌بەرگری شارستانیی سعودیە: بەهۆی بەربوونەوەی موشەک یان کەرەستەی تەقەمەنییەوە لە ناوچەی جازان، دوو کەس بریندار بوون و زیانی مادی بەر مزگەوتێک و چەندین بینا و ئۆتۆمبێل کەوتووە.
📌دەستەی دەریاوانیی بەریتانیا: کەشتییەک لە کاتی پەڕینەوەی لە گەرووی هورمز پێکراوە.
📌پارێزگاری ناوچەی رۆستۆڤی رووسیا: بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی زیاتر لە 60 درۆنی ئۆکرانی لە ئاسمانی ناوچەکەدا راگەیاند
📌ئاژانسی رزگارکردن: پەیوەندی لەگەڵ کەشتییەکی گواستنەوەی رێبواران و گەشتیاران لە ئەندۆنیزیا پچڕاوە کە 243 کەسی لەسەر بووە.