کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

گەرماکە هەر بەتینە و نیازی نییە وا بەئاسانی کۆڵ بدات

شۆڕش قادری

هێندەمان نەماوە بۆ پاییز کەچی گەرماکە هەر بەتینە و نیازی نییە وا بەئاسانی کۆڵ بدات.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 12.9.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور لە هەندێک لە ناوچەکان.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، بەڵام لە هەندێک شوێن گەرماکە کەمێک بەتینتر دەبێ و پلەی گەرما لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان دەچێتەوە 44 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی