12 کرێکاری دیکەس بریندار بوون
لە بەغدا سەقفی باڵەخانەیەک رووخا و کرێکارێک گیانی لەدەستدا
964+
ژێوار خدر
لە ناوچەی عەتێفییەی بەغداد، بەهۆی رووخانی سەقفی باڵەخانەیەک کە لەژێر دروستکردندا بوو، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و 12 کرێکاری دیکەش برینداربوون، رووداوەکە شەوی رابردوو کاتێک روویدا کە کرێکاران سەرقاڵی کاری کۆنکرێتکردن بوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا دەلێت، دوای رووداوەکە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و توانییان تەرمی کرێکارەکە دەربهێنن، بریندارەکان دوای ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆیان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
دەشڵێت، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی هۆکاری رووخانی سەقفەکە و کەمتەرخەمییەکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا ئاشکرا بکرێن.