دوو درامای بەدەستەوەیە
بەیان عوسمان: ئێمەی هونەرمەندان مەحرومین و سەپۆرت ناکرێیین
964+
بەیان عوسمان، هونەرمەندە دیارەکەی سلێمانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم میوانە و دەڵێت؛ ئێمە هونەرمەندان مەحرومین و لەم بۆنانە نەبێت کۆنابینەوە و سەپۆرت ناکرێین.
دەربارەی کاری هونەری نوێ بەیان عوسمان وتی، لە ئێستادا دوو درامای بەدەستەوەیە بەڵام هیچ فیلمێکی سینەمایی لە ئارادا نییە، هاوکات گلەیی لە دۆخی هونەرمەندان و بەرهەمی هونەری کرد کە سەپۆرت ناکرێن و ناچارن بە کەم رازی بن و دواتریش دەڵێن، بەرهەمەکە لە ئاستی پێویستدا نییە.
پەیامنێری 964 دەرباری درامای گەردەلول کە رۆڵی وەنەوەشەی هەبوو تێیدا پرسی، کە ئەگەر بۆ وەرزی نوێ بەشداربێت، بەڵام ئەو وەک هەمیشە وتی، ئەگەر پێویستی بە من بێت بێگومان بەشداری دەکەم و رۆڵی وەنەوشەشی تێدا نەبێت نایکەم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح