گەنجانی خورماتوو لە گەرمای هاویندا لە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزاکە کات بەسەر دەبەن، وێنە: ئەرشیفی 964
هەڵشۆش فێنکە
مەیدان گەرمترین و حاجى ئۆمەران فێنکترینى مانگى ئاب بوون
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، تۆماری بەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی لە مانگی ئابی رابردوودا بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان پلەی یەکەمی گەرمترین ناوچەکانی گرتووە و ناوچە شاخاوییەکانی وەک حاجى ئۆمەران و هەڵشۆ، فێنکترین کەشوهەوایان هەبووە.
لە ریزبەندی گەرمترین ناوچەکاندا، ناحیەی مەیدان بە تۆمارکردنی 49 پلەی سیلیزی لە سەرووی هەموو ناوچەکانی دیکەوە بووە. دوای ئەویش قەزای خەبات بە 48.6 پلە و ناوچەی شەمامک بە 48 پلەی سیلیزی لە پلەکانی دووەم و سێیەمی گەرمترین شوێنەکاندا هاتبوون.
لە بەرامبەردا، ناوچە شاخاوییەکان نزمترین پلەکانی گەرمایان تۆمارکردووە، حاجی ئۆمەران بە 35.4 پلەی سیلیزی فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە لە مانگی ئابدا، دوای ئەویش ناحیەی هەڵشۆ بە 39 پلەی سیلیزی لە پلەی دووەمی فێنکترین ناوچەکاندا تۆمارکراوە.
سەبارەت بە سەنتەری پارێزگا و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە بوون:
هەولێر، زاخۆ و هەڵەبجە: 46 پلەی سیلیزی.
رانیە: 45 پلەی سیلیزی.
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی.
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی.