پردەکە چاک دەکرێتەوە

سبەی رێگای رواندز بۆ جوندیان دادەخرێت

شۆڕش قادری

سبەی رێگای رواندز بۆ جوندیان دادەخرێت، پردەکە چاک دەکرێتەوە و کاری تێدا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، بەهۆی کارەکانی چاککردنەوە لە (پردی جوندیان)، رێگەی سەرەکیی (رواندز – جوندیان) رۆژی 10.9.2026 و لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەکو 6ـی ئێوارە بەرووی هاتوچۆی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا دادەخرێت.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران و هاتوچۆکاران دەکات، بۆ ئاسانکاریی کارەکان و پاراستنی سەلامەتیی گشتی، هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانیان بن.