وەزیری خوێندنی باڵا بۆ 964:
“کەیسی د.عەبدولـلەتیف سەلەفی تەنیا بڕیاری دادگای ماوە”
964+
توانا نەقی
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم باسی کەیسەکەی د.عەبدولـلەتیف سەلەفی دەکات و دەڵێت “تەنیا بڕیاری دادگای ماوە و لەلایەکی دیکەشەوە دەڵێت دەرماڵەی خوێندکاران بووە بە کابووس”.
د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانسیتی بە 964ـی وت، کەیسی دکتۆر عەبدولەتیف لەلای ئەوان نەماوە و ئێستا لەبەر دەستی دادگایە و تەنیا قەراری ئەوانی ماوە هەرچیش بێت وەزارەت جێبەجێی دەکات.
سەبارەت بە دەرمالەی خوێندکاران ئاماژەی بەوەکرد، ناتوانێت هیچ بەڵێنێک بدات تەنیا ئەوەیە کە کاردەکەن دەرمالە زیاد بکرێت، بەڵام هەر ئەوان نا لە هەرێمی کوردستان موچەش کێشەی هەیە بۆیە دەرماڵەش بووە بە کابووس.