بەڕێوەبەری پەروەردەی سێ قەزای سنووری پارێزگای سلێمانی گۆڕدران
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری سێ پەروەردەی قەزاکانی سنوورەکەیدا کرد و ئەمڕۆ بە فەرمی بەڕێوەبەرە نوێیەکان دەستبەکاربوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە (8.9.2026)، لە رێوڕەسمێکدا فەرمانی وەزاری دراوە بە بەڕێوەبەرە نوێیەکان بۆ وەرگرتنی ئەرکەکانیان.
بەپێی گۆڕانکارییەکان، ئەم کەسانە بۆ پۆستەکان دیاری کراون:
یا کەمال مەجید: وەک بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی رۆژئاوا.
ئاوات ئەحمەد رەشید: وەک بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی چەمچەماڵ.
عوسمان محەمەد: وەک بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی سەیدسادق.
+3