دوێنێ شەو چی روویدا؟
دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی سۆران و برینداربوونی دەیان کەس لە هێرشەکانی سەر سعودیە
ژووری هەواڵ
لە دوێنێ شەوەوە هەرچییەک لە ناوخۆ و جیهان روویداوە کورت و پوخت لێرە بیخوێنەوە؛
📌دوو گەنج لە دوو شوێنی جیاوازی ئیدارەی سۆران کە هەردووکیان بۆ راوە ماسی رۆشتبوون و دوو رۆژ بوو بێسەروشوێن بوون، شەوی رابردوو یەکێکیان لە مێرگەسۆر بە بێهۆشی دۆزرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
📌بەرەبەیانی ئەمڕۆش تەرەمی گەنجی دووەمیان لە ئاوی گەلیدا دۆزرایەوە، ئەو گەنجە تەمەنی 24 ساڵ بوو و بە قسەی کەسوکارەکەی هەفتەی دوو بۆ سێ رۆژ چووەتە سەر رووبار بۆ راوەماسی
📌دەزگای دژەتیرۆر ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعـ.*شی دەستگیرکرد کە لە ساڵی 2017ـەوە هاتووەتە سنووری بازیان و لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی خۆی حەشارداوە.
📌 بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا، جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز سست بووە و ژمارەی کەشتییە بارهەڵگرەکان کەمی کردووە.
📌حـ*وسی*یەکان چەند دامەزراوەیەکی وزە و ناوچەیەکی نیشتەجێبوونیان لە باشووری سعودیە (لە شارەکانی ئەبها، جازان، نەجران و خەمیس مشەیت) کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر و پەککەوتنی کاتیی کارەکان لە بەشێک لەو دامەزراوانەدا.
📌سعودیە بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد و رایگەیاند کە بۆ پاراستنی خاک و سەروەریی وڵاتەکەی هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر، هاوکات وەزارەتی وزەش ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی کۆنترۆڵکردنی زیانەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخەکەن.
📌کۆمکاری عەرەبیی دەڵێت، ئەم هێرشانە نیشانەی رەتکردنەوەی ئاشتییە لەلایەن حـ.*وس*ییەکانەوە، بۆیە بە توندی و بە هەموو هێزێکی سەربازییەوە وەڵامی سەرچاوەی هەڕەشەکان دەدەنەوە و هێرشەکان رادەگرن.
📌وەزارەتی بەرگریی سعودیە: هەموو رێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی حـ*وسی*یەکان و پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان.
📌کۆمکاری عەرەبیی داوا دەکات پشتگیریی سیاسی، دارایی و یاسایی لە پلانی ئاوەدانکردنەوەی غـ*ەزە و هێشتنەوەی فەڵەستین لەسەر خاکی خۆیان بکرێت.
📌زێلێنسکی دوای سەردانی نێوەندگیرە ئەمریکییەکان بۆ مۆسکۆ و کیێڤ، گەشبینییەکی وریایانەی نیشان دا بۆ ئەگەری دەستپێکردنی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ رووسیا پێش هاتنی وەرزی زستان.
📌سوپای پۆڵەندا رایگەیاند لە وەڵامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی خۆپارێزی کردووە.
📌وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند دامەزراوەکانی پیشەسازیی بەرگری و ناوەندەکانی دابەشکردنی بارە سەربازییەکانیان لە کیێڤ و بەندەری چۆرنۆمۆرسک کردووەتە ئامانج.
📌زێلێنسکی بە “ئاکسیۆس”ی راگەیاندووە کە ئەمریکا تاوتوێی چەند هەنگاوێک دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە وەرزی زستاندا.
📌ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە: لە هەردوو سەردانەکە بۆ رووسیا و ئۆکرانیا پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتووە.
📌ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس سۆشیاڵ” رایگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولدا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنن و ئەمریکا رزگار دەکەن.
📌ترەمپ دەڵێت چەپە توندڕەوەکان و کۆمۆنیستەکان و دیموکراتەکان دەیانەوێت ئەمریکا وێران بکەن، بەڵام ئێمە رێگرییان لێ دەکەین.
📌فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند تا 7ی ئەیلوول رێڕەوی 94 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە، سێیان پەکخستووە و چوونەتە سەر دووانیان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواو بە گەمارۆکەوە.
📌تۆم فلێتچەر، بەرپرسی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات پارە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان دابین بکرێت، رێگە بە ناردنی خواردن و دەرمان بدرێت و رێککەوتنی ئاشتی جێبەجێ بکرێت.
📌گادی ئایزنکۆت، رکابەری سەرەکییەکەی ناتەنیاهۆ، ناتەنیاهۆی تۆمەتبار کرد بەوەی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆی خستووەتە پێش ئاسایشی وڵاتەوە.
📌رۆژنامەی “تێلێگراف” بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سزای نوێی وڵاتەکەی دژی ئیسرائیل رابگەیەنێت.
📌حکومەتی بەریتانیا هەوڵەکانی بۆ سزادانی نیشتەجێبووە ئیسرائیلییەکان لە کەناری رۆژئاوا خێراتر دەکات و پێشبینی دەکرێت سزاکان بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو ناوچانە بەتەواوی قەدەغە بکات.