نزیکەی دوو رۆژە بێ سۆراغ بوو
تەرمی گەنجێک لە ئاوی گەلی دۆزرایەوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئەو گەنجەی ماوەی نزیکەی دوو رۆژ بوو لە رواندز بێ سۆراغ بوو تەرەمەکەی لە گەلی دۆزراوەتەوە و ئێستا سەرقاڵی گەڕاندنەوەین.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، تەرمی گەنجەکە لە ئاودا دۆزراوەتەوە بەڵام شوێنەکەی سەختە و ناو گەلیە بۆیە تیمەکان دەبێت بە ئاودا تەرمەکەی بگوازنەوە تاوەکو دەیگەیەنن بە رێگای بێخاڵ.
ئەو گەنجە تەمەنی 24 ساڵە و بە قسەی کەسوکارەکەی هەفتەی دوو بۆ سێ رۆژ چووەتە سەر رووبار بۆ راوەماسی، هەر دوێنێ لە سنووری مێرگە سۆر گەنجێکی دیکە بێ سۆراغ بوو بەڵام درەنگانی ەو بە بێ هۆشی دۆزرایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی