دەنگى گیرابوو
دواى پێنج مانگ بێدەنگى؛ مەلا سۆران لە 964ـەوە قسە دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
ماوەى پێنج مانگ بوو، مەلا سۆران عەبدولکەریم کە کەسایەتییەکى ئاینى شارى سلێمانى و کوردستانە، بەهۆى نەخۆشییەکەوە دەنگى کەوت و نەیدەتوانى قسە بکات، ئەمڕۆ دواى گەڕانەوەى دەنگى لە 964ـەوە قسەى کرد و باسى ئەو دۆخە دەکات کە تێیدا بووە.
وەک ئەوەى مەلا سۆران باسى دەکات، بەدرێژایى ئەو ماوەیە بە قەلەم و کاغەز لەگەڵ ماڵەوە قسەى کردووە و دۆخێکى زۆر ناخۆش بووە کە نەیتوانیوە قسە بکات.
سوپاسى خەڵکیش دەکات کە لە خەمیى بوون و نزاى چاکبووەنەوەیان بۆ کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح