بزانە عەیار 21 چەندە دەکات؟

زێڕ زیاتر دابەزی؛ هەر مسقاڵێک 15 هەزار دیناری دیکەی لێبووەوە

شۆڕش قادری

زێڕ زیاتر دابەزی هەر مسقاڵێک نزیکەی 15 هەزار دیناری دیکەی لێبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1.9.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 363 دۆلار دیاریکراوە  و نرخی دۆلاریش لەسەر 154 هەزار و 300 دینار هەژمار کراوە، لە ئێوارەدا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 983 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کراوە لەکاتێکدا دوێنێ بە 998 هەزار دینار بوو.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 983 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 940 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 805 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 628 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 536 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 403 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.