خواردنی 1700 کەس لێنراوە
12 کاتژمێرە خواردن بۆ مەلود ئامادە دەکەن
964+
بڕوا مەجید – زەرایەن
بۆ زیندووکردنەوەی یادی مەولود لە مزگەوتی گەورەی ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور مەولودێکی گەورە ئەنجامدەدرێت و خواردن بۆ 1500-1700 کەس لە رێبوار و فەقیر و کەسایەتییەکان ئامادەدەکرێت.
سامان قادر سەرپەرشتیاری مەولودەکەی زەڕایەنە و بە 964ـی وت، لە کاتژمێر 12ـی شەوەوە خەریکی دروستکردنی خواردنین و 600 کیلۆ مریشک و 300 کیلۆ برنج و 100 کیلۆ فاسۆلیا دروستدەکرێت.
وتیشی، ئامانجامان زیدووکردنەوەی مەولودە و دوای نانخواردن دەستدەکەین بە زیکر و قورئان خوێندن.
هاوڵاتیان و گەنجانی زەڕایەن هەر لە بەیانی زووەوە رۆشتون بۆ یارمەتی شێفەکان و بەیەکەوە خواردنەکە ئامادە دەکەن
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح