عەربەت
گەنجێکی 18 ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
964+
بڕوا مەجید – عەربەت
ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکیی عەربەت – شارەزوور رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
وریا حەسەن ، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی عەربەت بۆ 964 وتی، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای عەربەت بۆ شارەزوور نزیک کەمپی ئاوارەکانی رۆژئاوا، دەستبەجێ ئامبوڵانسمان ناردە شوێنەکە، روداوەکە لەنێوان ماتۆرسکیلێک و بارهەڵگرێکدا روویداوە، بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەوگەنجەی لە رووداوەکە گیانی لەدەستدا، تەمەنی 18 ساڵە و بەڕەگەز سوریە و دانیشتووی کەمپەکەیە، دواتر تەرمەکەمان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی