بە نمرەی 98 یەکەمی خورماڵە
نەخۆشکەوتنی هۆکار بوو بکەوێتە خولی دووەم
ئەمەل ناجی – خورماڵ
ئاریا عەزیز، نەخۆش کەوتنی بووە هۆی ئەوەی بکەوێتە خولی دووەم، بەڵام نمرەیەکی بەرزی بەدەستهێنا.
ئاریا عەزیز، یەکێکە لە قوتابییە دەرچووەکانی پۆلی 12 و نمرەی 98.58ـی هێناوە و بووە بە یەکەمی سەر ئاستی خورماڵ و دەڵێت، سێ وانەم هێشتەوە بۆ خولی دووەم و توانیم لە هەرسێکیاندا نمرەی بەرز بەدەستبهێنم.
ئاریا بە 964ـی وت، لە پلانمدا نەبوو هیچ وانەیەکم بخەمە خولی دووەم، بەڵام نەخۆشکەوتم و ئەوەش وای کرد سێ وانە بهێڵمەوە و لە خولی دووەمدا تاقیکردنەوەکانی ئەنجام بدەم.
عەزیز حەمە سەلیم، باوکی ئاریا بە 964ـی وت، زۆر دڵم خۆشە بەوەی کوڕەکەم ئەم نمرە بەرزەی هێناوە، وتیشی، لە هەموو روویەکەوە یارمەتیمان دەدا و زۆرجار بە میوانمان وتوە مەیەن و موراعاتمان بکەن، چونکە قوتابی پۆلی 12ـمان هەیە.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح