تۆڕی ئاو رادەکێشن بۆیان

هەنجیرەی ئاکۆیان لە ئاوی تانکەر نەجاتیان دەبێ

ئەحمەد مستەفا

ئیر تانکەر لە کۆڵی دانیشتووانی هەنجیرەی ئاکۆیان دەبێتەوە، بۆری گەیشتووە و بە درێژى سێ هەزار و 475 مەتر رادەکێشرێ، تا ئاوی خواردنەوەیان پێ بگەیەنن.

گوندی هەنجیرەی ئاکۆیان، گوندێکە سەر بە ناوەندی قەزای رانیەیە، گوندنشینان خەریکی کاروباری کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و فەرمانبەرین.

بۆ ئەوەی گرفتەکە چارەسەر بکرێ، بۆڕى لەجۆری (125) ملیم (550) مەتر دابینکراوە، لەگەڵ بۆڕى جۆری (110) ملم (700) مەتر، بۆڕى جۆری (90) ملم (850) مەتر، هەروەهام لە جۆری (75) ملم (725) مەتر دابین کراوە، لەگەڵ دانانى شەش قوفڵ.

ئاوی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، ئەم پڕۆژەیە لەسەر داهاتى 17%ی بەڕێوەبەرایەتى ئاوى راپەڕین بەشێوەى راستەوخۆ جێبەجێکراوە کە دەبەسترێتەوە بە بیرێکى ئاوى خواردنەوە کە ساڵانى رابردوو لەلایەن ئاوى راپەڕین ژوورى بیر و پێداویستەکانى ترى وەک تاقم غەتاس بۆ دابین کراوە .

بۆ ئەوەى هاوڵاتیان سوودمەندبن لێی کە نزیکەى 250 ماڵە بۆ ئاوى خواردنەوە لە ئێستادا و لە داهاتووش بە نزیکەیی هەزار ماڵ سوود لە پڕۆژەکە دەبینن، وە بە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە کۆتایی هات بە دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە لە رێگەى تانکەرەوە بۆ ئەو ماڵانە.