دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
هەڕەشە دەکات
ترەمپ: ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسڕێنەوە
964+
وریا فەتاح
تازەترین قسەى ترەمپ لەبارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێرانەوەیە و دەڵێت: رێگە بە تاران نادرێت ببێتە خاوەن چەکى ئەتۆمى.
ترەمپ لە لێدوانێکدا لە رێگەى فۆکس نیوزەوە، هۆشداریى توند لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات و رایدەگەیەنێت، ئێران لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن و جەختی کردەوە: “ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هەرگیز تاران دەستی بەو چەکە ناگات.”
بە وتەی تڕەمپ، ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، ئەوا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەنزیکەیی دەسڕێتەوە و ئیسرائیلیش بە دڵنیاییەوە لەناودەچێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، تڕەمپ باسی لە ئامانجگرتنی ژێرخانی نەوتی ئێران کرد و رایگەیاند، دوورگەی “خارگ”ی ئێرانی کە ناوەندێکی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە، رووبەڕووی وێرانکاری بووەتەوە.
لەبارەی دۆخی ئەمنی خۆیشییەوە پاش ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی تیرۆرکردنی، تڕەمپ وتی: “دوای رزگاربوونم لە هەوڵەکانی تیرۆرکردن، لە ترس و دڵڕاوکێدا ناژیم. سەرۆکایەتی مەترسیدارە و تەنیا ئەو سەرۆکانە رووبەڕووی تەقەکردن یان ئامانجگرتن دەبنەوە کە خاوەن هەژموون و کاریگەریی بەهێزن.”