"لە گۆشتی خۆشکراو و لە قوتوونراو دووربکەونەوە"
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە باسی زیادەخۆری و زیانەکانی دەکات
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە باسی زیادەخۆری و زیانەکانی دەکات و دەشڵێت، تا بۆتان دەکرێ، خۆتان لە گۆشتی خۆشکراو و لە قوتوونراو بەدووربگرن.
د.سارا جەمیل پزیشکێکی بە ئەزموون و لێزانە و بە 964ـی وت، “هەموو جۆرێکی خواردن بەشی خۆی ئیستفادەی هەیە بۆ جەستەمان، بەڵام دەبێ فێری ئەوە بین کە زیادەخۆری لە خواردنێکی دیاریکراودا نەکەین، چونکە هیچ خواردنێک نییە کە زەهر بێ بۆ ئێمە و هیچ خواردنێکیش نییە، لە نەخۆشی و شێرپەنجە بمانپارێزێ”.
“باشترە هەفتانە لە 500 گرام زیاتر گۆشتی سوور نەخۆین و لەو گۆشتانەشی کە خۆشکراون و لە قوتوونراون، دوور بکەوینەوە”، د. سارا وادەڵێت.
وەک باسی دەکات، شەکر و خوێ و برنجیش بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستن و ئەگەر وەک پێویست بخورێن، زەرەریان نییە و هیچ کێشەیەک دروست ناکەن، بەو مەرجەی زیادەخۆریان تێدا نەکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری