تۆم باراک:

“ترەمپ رێگەی بۆ یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا خۆشکرد”

شۆڕش قادری

تۆم باراک پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەکات و دەڵێت، پێشهاتێکی یەکجار مێژووییە.

تۆم باراک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا و عێراق رایگەیاند، “سەرکردایەتی و دووربینیی سەرۆک ترەمپ رێگەی بۆ یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا خۆشکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تێکەڵبوونی بە سوپای سوریا پێشهاتێکی یەکجار مێژووییە.

“دەستەبەرکردنی رۆڵی هاوبەشەکانمان، مەزلوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، لە حکومەتی سوریادا، دانپێدانانێکی شایستەیە بە سەرکردایەتی ئەوان و قوربانیدانی هاوبەشە کوردەکانمان”، تۆم باراک وای وت.

ئەم قسانەی باراک دوای ئەوە دێت کە ئەمشەو ژەنەڕال مەزڵوم عەبدی دوای دانیشتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەی راگەیاند و وتی، لاپەڕەیەکی تازە هەڵدەدەنەوە و دەستدەکەن بە ئاوەدانکردنەوەی سوریا.