سەعاتی سفر؛

کاریگەری تانک و دەبابە لە شەڕەکەندا و بەهێزترینیان لە جیهاندا

ژووری هەواڵ

بەرنامەی ئەمجارەی سەعاتی سفر زۆر بە تێر و تەسەلی باسی تانکەکانی سوپا گەورەکانی جیهان و گۆڕینی جیلەکانی دەکات، هەروەها ئەو شەڕانەی کە تانکی زۆر تیادا بەکار هاتووە.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، سەرباری پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای سەربازی بەڵام تانک هێشتا بۆ شەڕی زەمینی و پێشڕەوی کردن و تۆپ تەقاندن هەر بەکارە و پشتی پێدەبەسترێت.

ئاماژەی بەوەشکرد لە جەنگی دووەمی جیهانییەوە ئەستێرەی تانک گەشایەوە و تاوەکو ئێشتا چەندین شەڕی گەورەی جیهان بە تانک یەکلا کراوەتەوە.

ئەو وڵاتانەشی کە پێشەنگن لە تانکی بەهێز روسیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، چین و ئیسرائیلن و بە ملیارات دۆلار خەرج دەکەن لە پێناو پشخستنی تانکدا.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەمجارەی سەعاتی سفر:

– سەڕەرای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا تانک هەر رۆڵی کاریگەری ماوە
– ئەستێرەی تانک لە جەنگی دووەمی جیهانی گەشایەوە
– تایگەری ئەڵمانی یەكێكە لە بەهێزترین تانکەکان
– کۆرسک گەورەترین شەڕی تانک لە مێژوودا
– تانکێک توانای رووبەڕووبوونەوەی دوو سریەی هەیە
– دەوری دەبابە لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران
– ساڵی 1981 عێراق گەورەترین گورزی لە تانکەکانی ئێراندا
– توانای عێراق لە رووی تانک و و فیرقە مودەڕەعەکانی
– عێراق خۆی تانکی دروست دەکرد
– تانکێکی عێراقی کۆپتەرێکی بەریتانی بە هیلاک برد
– پێشمەرگە بە ئاڕبیجی ئەژنۆی تانکی دەشکاند
– لەناو تانکدا فەرماندە لە هەموویان گرنگترە
– هەندێک تانک سێ کەسی تێدایە و هەندێکی دیکە چوار
– تیمی ناو تانک چۆن تاقی دەکرێنەوە؟
– دەبابە کۆڵەکەی شەڕی زەمینییە
– تانک هەم هێرش دەکات هەم بەرگری
– رووسیا بەقەدەر هەموو ناتۆ تانکی هەیە
– هەموو رێگا کۆنەکان پێشتر رێگای سەربازی بوون
– دەبابە چۆن گولە و پێداویستی لەشەڕدا بۆ دابین دەکرێت؟
– 2003 ئەمریکا شەڕی عێراقی بە تانک یەکلا کردەوە
– چەکی میلان کۆنە و دەبابە تێک دەشکێنێت
– چۆنە تانکە ئیسرائیلییەکانی وێرانکرد؟
– تانکەکانی بە یەک دووگمە لە کار خست