دووەم تەقینەوەیە لە سێ رۆژدا
کوژراو و بریندار هەن؛ لە شارى تەدمورى سوریا تەقینەوەیەک روویدا
وریا فەتاح
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی تەقینەوەیەک کە لە عەرەبانەیەکی کڕین و فرۆشتن لە شاری تەدمور سەر بە گوندەوارەکانی حومس لە ناوەڕاستی وڵاتەکە روویداوە، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن بۆ زانینی سروشت و سەرچاوەی تەقینەوەکە.
تاوەکو ئەم ساتە، دەسەڵاتدارانی سوریا هیچ وردەکارییەکی دیکەیان لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.
لەماوەى سێ رۆژدا، ئەوە دووەم تەقینەوەیە لە سووریا رووبدات و پێرێش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە پاسێکی گواستنەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا لە گوندەوارەکانی دیمەشق، چەندین کارمەندی ئەمنی بریندار بوون.
لە 3ـى ئابیشەوە ئەوە سێیەم تەقینەوەیە لە تەدمور رووبدات و پێشتریش دوو تەقینەوە لە دەورووبەرى فڕۆکەخانەى ئەو شارە روویاندا بوو.