لە ناحیەی دەرکار دوو ئۆتۆمبێل و تراکتۆرێک پێکیاندادا و حەوت کەس برینداربوون – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ
لە ناحیەی دەرکار
دوو ئۆتۆمبێل و تراکتۆرێک پێکیاندادا و حەوت کەس برینداربوون
شۆڕش قادری
لە ناحیەی دەرکاری سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو ئۆتۆمبێل و تراکتۆرێک پێکیاندادا و حەوت کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ چەند وێنەیەکی دەعمەکەی داناوە و نووسیویەتی، شەوی رابردوو ئاگادارکراونەتەوە کە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تراکتۆرێک و دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کامری لە سەر جادەی سەرەکی نزیک گوندی دارهۆزانێ.
دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان چوونەتە شوێنەکە و لە رووداوەکەدا حەوت کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
تا ئێستاش ناسنامەی برینداران نەزانراوە و هۆکاری رووداوەکەش دیار نییە، لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.