لە کەلار سێ راوچی بە 23 کیلۆ ماسییەوە گیران – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەى گەرمیان
بە کارەبا راویان کردووە و ئیشەکەیان قەدەغەیە
لە کەلار سێ راوچی بە 23 کیلۆ ماسییەوە گیران
شۆڕش قادری
لە کەلار سێ راوچی بە 23 کیلۆ ماسییەوە گیران، بە کارەبا راوەماسییان کردووە و ئیشەکەیان قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەى گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 23.8.2026 مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز دەرچوونێکیان ئەنجامداوە بۆ ناو قەزای کەلار، گەڕەکی گازینۆ، لەئەنجامدا سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی خەریکی راوە ماسی بوون بە تەزووی کارەبا.
بەپێی یاسا، راوە ماسی بە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا بە تەواوەتی قەدەغەیە و تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر بە ژینگە و سامانی ماسی، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، هەر سێ راوچییەکە راگیراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێوشوێنە یاساییەکانیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
لەگەڵ دەستگیرکردنی راوچییەکان، دەستیشگیراوە بەسەر 23 کیلۆ ماسی و ئۆتۆمبێلێک و پاتری جیهازی کارەبا.