کۆتایی چلەی هاوین نزیکە بەڵام جارێ جەوەکە هەر گەرم دەبێت
ئەم دوو رۆژەش گەرماکە بەتین دەبێ
کۆتایی چلەی هاوین نزیکە بەڵام جارێ بەتەمای هەوای فێنک مەبن
شۆڕش قادری
هەرچەندە بەرەو کۆتایی چلەی هاوین دەڕۆین بەڵام جارێ بەتەمای هەوای فێنک مەبن و جەوەکە هەروا بە گەرمی دەمێنێتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 23.8.2026 ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێت و تینی گەرماکەش هەروەک دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پلەی گەرما سەروو 40 پلە دەبێت و لە گەرمیانیش 46 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:44 پلەی سیلیزی
گەرمیان:46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی