لەناو بازاڕی کەلار ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکی سێ تایە پێکیاندادا – وێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان
ماتۆڕسوارەکە بەسەختی برینداربوو و رەوانەی سلێمانی کرا
لەناو بازاڕی کەلار ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکی سێ تایە پێکیاندادا
شۆڕش قادری
بەم بەیانییە زووە و لەناو بازاڕی کەلار، ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکی سێ تایە پێکیاندادا و ماتۆڕسوارەکە بەسەختی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان چەند وێنەیەکی دەعمەکەی داناوە و نووسیویەتی، کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما بە ئاڕاستەی گەڕەکی کەلاری کۆن رۆیشتووە، ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لە گەڕەکی ئاوارەکانەوە هاتووە، لە ترافیک لایتی نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەناو کەلار پێکیاندادا.
لە رووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی 1993ـیە، بەسەختی برینداربوو، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە و پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتای رەوانەی سلێمانی کراوە.
تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ رووداوەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ زانینی هۆکار و شێوازی رووداوەکە.