هەولێر

بەنزین بەس نەبوو سیمکارتیش سەرەى تێکەوت

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ناکۆکییەکانى نێوان کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی و بریارەکانى دەستەکە بۆ راگرتنى تەواوەتى کۆڕەک، بنکەکانى فرۆشتنى سیمکارتى ئاسیا سێڵى جمەیان دێت و سەرەى تێکەوتووە.

دواى ئەوەى دەستەکە داواى لە بەشداربووانى کۆڕەک کرد کە ژمارەى جێگرەوە بۆ هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانیان دابنێن، هاوڵاتیان بە کۆمەڵ روودەکەنە بنکەکانى فرۆشتنى سیمکارتى ئاسیا سێڵ، ئەمەش وەک نۆرەى بەنزین سەرەى تێکەوتووە و وەرگرتنى سیمکارتێک نیو کاتژمێر پێویستى بەوەیە لە سەرەدا بوەستى.

سامى عیزەدین کە بەشداربوویەکى کۆڕەک تیلیکۆمە، لە بنکەى فرۆشتنى سیمکارتى ئاسیا سێڵ نۆرەى گرتووە و دەڵێت: هاتووم ژمارەکەم کارا بکەمەوە، چونکە هەشت مانگە راگیراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح