دیمەنێک لە گەرووی هورمز - وێنە؛ ئەرشیف
دوای سەردانەکەی قالیباف بۆ بەغدا ئەو بڕیارەیان دا
ئێران رێگە بە نەوتهەڵگرەکانی عێراق دەدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن
شۆرش قادری
دوای سەردانەکەی قالیباف بۆ بەغدا، ئێران مۆڵەتی رێگەپێدانی بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق لە گەرووی هورمز دەرکرد.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، ئێران مۆڵەتی رێگەپێدانی بۆ ژمارەیەک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق دەکردووە و بۆیان هەیە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، ئەوەش یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی کاربەدەستانی عێراق بووە، کە لەکاتی سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ بەغدا، خراوەتە بەرباس.
پێشتریش وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکردبوو کە بەغدا لەگەڵ تاران لە پەیوەندی دایە بۆ ئەوەی مۆڵەتی تێپەڕبوونی کەشتییەکانیان لە گەرووی هورمز وەربگرێت.