رادەستی نەخۆشخانەی منداڵان کرا
منداڵێکی ساوا لەناو مزگەوتێکی کەرکوک دۆزرایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە گەڕەکی خەزڕای کەرکوک، منداڵێکی ساوا لەبەردەم ژووری پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەرمەدی دۆزرایەوە، دواتر رادەستی نەخۆشخانەی منداڵان کرا.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 22.8.2026 روویداوە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لەو رووداوە، هەرزوو تیمێکمان چووە مزگەوتەکە و منداڵەکەمان وەرگرت”.
ئاشکراشیکرد، منداڵەکە کوڕە و تەمەنی کەمتر لە مانگێکە، پۆلیسی کەرکوک کۆرپەکەی رادەستی نەخۆشخانەی منداڵان کردووە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، لە ماوەی ئەمساڵدا ئەوە 12ـیەمین حاڵەتی دۆزینەوەی منداڵی ساوایە کە لە پارێزگای کەرکوک روویداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری