لە شاری سلێمانی
ئاگر لە شاخی ئەزمەڕ کەوتووەتەوە و تادێت تەشەنە دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە شاخی ئەزمەڕی سلێمانی ئاگر کەوتووە و تا دێت تەشەنە دەسێنێت.
ئاگرەکە لە دیوی سیتەک کەوتووەتەوە، پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و دەڵێت، هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرە تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام بەهۆی رەشەباوە تادێت تەشە دەسێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا تیمەکانی بەرگری شارستانی نەگەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام ئاگادارکراونەتەوە و پێدەچێت چەند خولەکێکی دیکە بگەن.
پێداچوونەوە؛ شیرین ساڵح