محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران – وێنە ئەرشیف
محەمە باقر قالیباف:
“هەرگیز دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنادەین”
شۆڕش قادری
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنادەن و پشتیوانیش لە هەر بیروبۆچوون و بڕیارێک دەکەن کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق خۆیان لەسەری رێکدەکەون.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران دوای سەردانەکەی بۆ عێراق بە میدیای وڵاتەکەی وتووە، “سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان و گروپە چەکدارەکان گفتوگۆمان کرد و بە ئاشکراش رایدەگەیەنم کە هەرگیز دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنادەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دوستێک و دراوسێیەک پشتیوانی لە هەر بڕیار و رێککەوتنێک دەکات، کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە کۆدەنگی و لە چوارچێوەی دەستووری وڵاتەکەیان لەسەری رێکدەکەون.