لە شەقامی 60 مەتری کۆیە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بریندار بوون
964+
ژێوار خدر
لە شەقامی 60 مەتری کۆیە و رێک لە بەردەم مزگەوتی زانست رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بووە هۆی برینداربوونی شەش کەس و زیانی زۆری مادیش بە دوو ئۆتۆمبێل گەیشت.
هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و تۆیۆتا بووە و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون و زۆرترین بریندار لە ناو ئۆتۆمبێلە مازداکەدا بوون، کە پێکهاتوون لە شوفێرەکە و 4 سەرنشین، لە ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاکەشدا سەرنشینێک بریندار بووە.
دەشڵێت، بریندارەکانی رووداوەکە بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتی رووداوەکە بەردەوامە.