دوو هاوڵاتی بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

964+

زەید کۆچەر- بەردەڕەش

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەردەڕەش – رۆڤیا لە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێڵێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، دووانی دیکەش بریندار بوون.

سەرجەمی سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە خەڵکی قەزای بەردەڕەشن.

بە وتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی قەزای بەردەڕەش، ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و دواتر گڕی گرتووە.