20ـی دیکە بێ سەرو شوێنن
36 گەنجی هەرێم لە لیبیا رزگار کران
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
36 گەنجی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن میلیشیاکانی لیبیاوە دەستگیر کرابوون ئازاد کران و ئێستا لە شوێنێكی سەلامەتن
بەکر عەلی سەرۆکی رێکخراوی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە 964ـی وت، ئەو کۆچبەرانە زۆربەیان خەڵکی راپەڕینن و لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێندرێنەوە کوردستان.
وتیشی، زۆربەی کۆچبەرەکان خەڵکی راپەڕینن، جگە لەوانەش هی دیکەش ماون لە لیبیا کە ژمارەیان 20 کەسە و تا ئێستا هیچ سۆراغێکیان نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی