کارتەکان
لە هەولێر 290 پارچە زەوى تاپۆ کران
964+
وریا فەتاح
پرۆسەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە قۆناغێکی نوێدا وێنەی تۆماری 290 کارتی دیکەی زەوی گەڕاونەتەوە و تاپۆ کراون.
وەک ئەوەى وەزارەتەکە خستویەتییەڕوو، “یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد” لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەم 290 کارتەی گەڕاونەتەوە کەوتوونەتە کەرتی (105ی پیرداود) و کەرتی (107ی دووسەرەفەتاح) لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شەمامک.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا وێنەی تۆماری ئەو زەوییانە ئامادەن و پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و دەوروبەری بەپێی پلانی دارێژراو بەردەوامیی دەبێت.