لە ئاگرەکەی سلێمانی
سێ ملیۆن 600 هەزار لیتر بەنزین و گاز سووتاوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەهۆی ئەو ئاگرەی لە تانجەڕۆ لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتەوە نزیکەی سێ ملیۆن و 600 هەزار لیتر بەنزین و گاز سووتاوە و چەندین کارمەند و هاوڵاتی بریندار بوون.
عەمید ئاری محەمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، رێک لە کاتژمێر 5:33 خولەکەی ئەم بەیانییە ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە و هەموو تیمەکانی سلێمانی و 50 ئۆتۆمبێل و تانکەر و مێکزەمینی بەشداربوون.
دەشڵێت، دوو ئەفسەر و دوو کارمەندی بەرگری شارستانی بریندارن و تەندروستیان باشە، تەنیا یەکێک لە بریندارانی دیکە ناجێگیرە.
کۆگاکە بەنزین و گاز و قیری تێدا بووە و بە قسەی بەرگری شارستانی بڕێکی زۆریشی لێ رزگار کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی