ئاسایشى هەولێر:

ئەو کەسەى 3 کارمەندى پشتێنەى سەوزایى هەولێرى بریندار کرد، دەستگیرکرا

وریا فەتاح

لەسەر بریندارکردنى سێ کارمەندى کۆمپانیاى جێبەجێکردنى پڕۆژەى سەوزایى هەولێر، ئاسایشى هەولێر تۆمەتبارێکى تەقەکەرى دەستگیرکرد.

بەپێى روونکردنەوەیەکى ئاسایش، لە سنوورى بەحرکەى شارى هەولێر، لەلایەن چەند هاوڵاتییەکى سنوورەکەوە رێگرى لە کارمەندانى کۆمپانیا جێبەجێکردنى پڕۆژەى پشتێنەى سەوزایى کراوە و هێرش کراوەتە سەریان.

وەک باسى دەکات، سێ کارمەندى کۆمپانیاکە بریندار بوون.

لەسەر ئەو رووداوە، ئاسایش ئەو تۆمەتبارەى دەستگیرکردووە کە تەقەى کردووە و بە فەرمانى دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵى دەستیپێکردووە.