هەواڵەکان

ئیدارەی کەرکوک چاوی لە زەوییەکانی تۆپزاوەیە و فرۆشی زۆر و قازانجی کەمیش لە گۆشتی سوور

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دانیشتووانی گوندی تۆپزاوەی کەرکوک، دژی خستنەناوەوەی زەوییەکانیان بۆ نێو ماستەرپلان گردبوونەوە و دەڵێن، ترسمان لەوە هەیە ئەو ماستەرپلانەی دانراوە جێبەجێ بکرێت، چونکە ئەوکات زەوی جوتیارانی کورد لەلایەن حکومەتەوە دەکرێتە زەوی نیشتەجێبوون و حکومەت دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت دابەشی بکات بەسەر فەرمانبەر یان هاوڵاتیاندا.

سەمون فرۆشتن لەسەر عەرەبانە هێشتا ماوە و پیاوێک نزیکەی 40 ساڵە خەریکی ئەم ئیشەیە و دەستبەرداری نەبووە.

دووەم گۆشتفرۆش لە سلێمانی، نرخی گۆشتی هەرزان کرد.
هەژ

لە رۆژئاوای کوردستان وەرزی دروستکردنی دۆشاوی تەماتەیە و کارگەیەکی گەڕۆکیش تەماتەکان دەگوشێت
لەم وەرزەدا، حەمودا حاج دەروێش، بە ئامێرێکی تایبەتی گەڕۆک بۆ گوشینی تەماتە، لە شارۆچکەی عاموودا ماڵە و ماڵ دەگەڕێت و پڕۆسەکە بۆ هاوڵاتییان ئاسان دەکات و تەماتەکانیان بۆ دەگوشێت.