سوودی زۆرە و زەرەر ناکەن

ئەگەر پەناڵی سۆلارتان هەیە جاروبار سۆندە و ئاوی تێبگرن

شۆڕش قادری

شۆردنی پەنەڵی سۆلار سوودی زۆرە هەر شوێنێک ئەو سیستمە بەکاردێنێ، پێوستە جاربەجار سۆندە و ئاوی تێبگرێ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، دەڵێت پاککردنەوە و شۆردنی بەردەوامی پەناڵەکانی سۆلار رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە زیادکردنی بەرهەمی کارەبا، پاراستنی تەمەنی پەناڵەکان، کەمکردنەوەی زیانی دارایی و زوو دۆزینەوەی کێشە تەکنیکییەکان.

بەپێی داتاکانی بەشی وزە نوێبووەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، جیاوازیی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی کارەبادا پاش پاککردنەوە تۆمارکراوە؛ وێستگەیەکی 50 کیلۆواتی لە 34.48 کیلۆواتەوە بەرزبووەتەوە بۆ 37.23 کیلۆوات، هەروەها وێستگەیەکی 25 کیلۆواتیش تواناکەی لە 3.30 کیلۆواتەوە بۆ9.21 کیلۆوات زیادی کردووە.