زیاترە لە 88 دۆلار

نرخی نەوت ئەم هەفتە هەر لە بەرزیدا بووە

توانا نەقی

دوای بەرزبوونەوەکەی دوێنێ کە نرخی نەوت گەیشتە بن 90 دۆلار ئەمڕۆ کەمێک دابەزی و بەڵام هێشتا لە چاو رۆژانی رابردوو بەرزە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.23٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 82 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.37٪ دابەزیوە.

بەگشتی نرزی نەوت بەرز بووە لەم هەفتەیەدا ئەویش بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاڕادەیەک هێوربوونەتەوە و هەموو پێشبینییەکان بۆ ئەوەن بەمزووانە لەسەر گەرووی هورمز رێککەوتن بکرێت.