زەیدی داوای پرۆژە یاسایەکی کردوە
“كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت” گەیشتە پەرلەمانی عێراق
فەرهاد حەسەن
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق کرد، پڕۆژەیاسایەک بۆ كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ئامادە بکەن، چومکە دەڵێت “بوونی چەکی بێ کۆنتڕۆڵ بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی یاسا و شکۆی دامەزراوە ئەمنییەکان دادەنرێت”.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عەلی زەید پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەکە کردووە و بارودۆخی گشتی وڵات و هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی سنور و ئاسمانی وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا تاوتوێكران.
رێنمایی داوە پڕۆژەیاسایەک بۆ “کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا” بەپێی رێکارە دەستورییەکان ئامادەبکەن، ئاماژەی بەوەشکرد کە چەکی بێ کۆنتڕۆڵ مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر قەوارەی دەوڵەت، چونکە شکۆی دامەزراوە ئەمنییەکان و سەروەری یاسا لاواز دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا زەیدی جەختی لەوەشکردەوەتەوە، بەهێزکردنی توانای سەربازی وڵات، زامنی سەقامگیرییەکی گشتگیرە کە پەیوەستە بە ڕەهەندە ئابوری و سیاسییەکانەوە.
پێشتر عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دواکاتی 30.9.2026 30ی دیاری کردبوو بۆ ئەوەی هەمو گروپەکان چەکەکانیان رادەستی دەوڵەتی عێراق بکەن.