لە سبەینێوە
بۆ ماوەى سێ رۆژ هاتوچۆى گەشتیاریى و بازرگانى لە مەرزى سەیرانبەن رادەگیرێت
964+
وریا فەتاح
لە سبەینێوە بۆماوەى سێ رۆژ، هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزى سەیرانبەن رادەگیرێت.
مەرزەکە ئاگادارى هاوڵاتیان و گەشتیاران و شۆفێران دەکات، کە سبەینێ چوارشەممە 12.8.2026 تا 15.8.2026، هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزەکەیان رادەگیرێت.
هەرچەندە لە ئاگادارییەکەدا هیچ هۆکارێک بۆ راگرتنى هاتوچۆ نەخراوەتەڕوو، بەڵام روونى کردووەتەوە کە هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە رۆژى شەممەى داهاتووەوە ئاسایى دەبێتەوە.
مەرزی سەیرانبەن دەروازەیەکی سنووریی گرنگە لە نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتى کوردستان کە ، دەکەوێتە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی.