550 دینار
نرخى غاز هەرزان دەبێت؛ لە نێوان هەولێر و سلێمانى بۆ هەر لیترێک 150 دینار جیاوازییەتى
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
نرخى لیترێک غاز لە نێوان سلێمانى و هەولێر 150 دینار جیاوازى هەیە و لە سلێمانى هەرزانترە، سەرۆکى لیژنەى غاز لە قائیمقامییەتى سلێمانىیش دەڵێت: لە رۆژانى داهاتوو هەرزانتریش دەبێت.
لە ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 11.8.2026، نرخى لیترێک غازى بازرگانى لە سلێمانى 550 دینارە، لە هەولێریش 700 دینار، واتا 150 دینار جیاوازییەتى.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکى لیژنەى غاز لە قائیمقامییەتى سلێمانى، هۆکارى جیاوازى نرخەکەى بۆ چالاکبوونى لیژنەکانیان گەڕاندەوە و دەشڵێت: لە رۆژانى داهاتوودان نرخەکە هەرزانتر دەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح