زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر - وێنە: راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین
ئەوانەی لە زانکۆ سەڵاحەدینن
15 دەرمانخانە داشکاندنی نرخ بۆ قوتابی و مامۆستا دەکەن
ئەحمەد مستەفا
سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پڕۆژەى (+SUID) بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەدین چووە بواری جێبەجێکردن.
پڕۆژەکە بۆ ئەوەیە، هەڵگرانی پێناسی زانکۆکە لە ژمارەیەک دەرمانخانە و نەخۆشخانە و تاقیگەی پزیشکی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.
سامان عەبدوڵا باسی لەوەشکردووە، ئامانجى ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکردنى داشکانە لە کەرتەکانى تەندروستى، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان.
ئەو شوێنە پزیشکییانەی لە قۆناغی یەکەمدا داشکانیان کردووە:
– تاقیگەی بایۆ: %20 داشکان
– تاقیگەی مید :24 %20داشکان
– تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر: %20داشکان
– تاقیگەی نۆبڵ مید لاب: %20 داشکان
– دەرمانخانەی دەلانی: %20 داشکان
– دەرمانخانەی سەروەران: %20 داشکان
– نەخۆشخانەی شار: %20 بۆ %40 داشکان
– نەخۆشخانەی نازی منداڵان: %30 داشکان
– نەخۆشخانەی میهرەبانی: %50 داشکان
– نەخۆشخانەی سویدی: %20 داشکان
– کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان: %30 داشکان
– سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ: %30 داشکان
– سەنتەری دایمۆند: %20 بۆ %40 داشکان
– جوانکاری گول بیویتی: %20 داشکان
وەک بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکە روونی کردووەتەوە، لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە، کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەگەڵ 15 نەخۆشخانە و تاقیگە و دەرمانخانە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە، هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلەیەکی خاوەن پێناس دەتوانن سەردان بکەن و داشکان بەبڕی جیاواز وەربگرن.